بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر ده‌ستگیركرانی 3 كه‌س به‌تۆمه‌تی كڕین و فرۆشتن به مادده‌ی هۆشبه‌ر بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م17ی7ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاویكرده‌وه: دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، لە 17ی7ی2023، توانیان سێ کەس دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن، راشیدهگهیهنن: لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕی نیو کیلۆ لەمادەی کریستاڵ و بڕێک لەمادەی ماریجوانایان لەدەستگیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.
باندێكی 3 كه‌سی به‌تۆمه‌تی كرین و فرۆشتن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.