دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەیانی فرۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا زۆر بەنزمی بەسەر ئاسمانی قەزای سیدەكان دا دەسوڕانەوە كاتژمێر 9:5 خولەك بۆردومانی چیای بۆلێیان كرد.
هەرچەندە بۆردومانەكە بۆ سەر شوێن و بنكەكانی پەكەكەیە، بەڵام تائێستا زیانەكان نەزاندراون .
هەر بەپێی سەرچاوەكان، جیا لە چیای بۆڵێ ،فڕۆكەكانی توركیا ،ناوچە كوێستانییەكان و چەند شوێنێكی دیكەی ئەم دەڤەرەشیان بۆردومان كردووە.
لەوبارەیەوە ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەكان بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەهۆی تۆپبارانی سوپای توركیا ،ئێوارەی دوێنێ لە چیای شەكیو هاووڵاتییەك بەناوی ڕامین فەرسەت حەمەدەمین كە پیشەی كاسبكارە، بەسووكی بریندار بوو .
هەروەها گوتی: بەیانی ئەمڕۆش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هەریەك لە چیای بۆڵێ و بنقەڵات و بێركمەیان بۆردمان كرد.
فڕۆكەكانی توركیا چەند شوێنێكی دەڤەری سیدەكانیان بۆردومانكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.