Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:03

مەسرور بارزانی پەیامێكی ئاراستەی خەڵكی كفری كرد

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند:هاووڵاتیانی خۆشەویستی كفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان، لە داواكارییەكانتان ئاگادارم و  بە دەستم گەیشتوون.
هەروەها سەرۆكی حكومەت دەڵێت: بڕیارم داوە لیژنەیەكی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێكبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانتان بكرێت. 
دەشڵێت: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناكەین و بە رۆحیەتێكی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.