لە سەر ڕێگای کەلار گردەگۆزینە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 10 کەس برینداربوون نۆ کەسیان منداڵە.
راگهیاندنی هاتووچۆی گهرمیان بڵاویكردهوه: بەیانی ئەمڕۆ شهممه15ی7ی2023، لەسەر ڕێگای کەلار - گردەگۆزینە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پیکاب - نیسان مینی پاس،10 کەس برینداربوون نۆ لە بریندارەکان منداڵن و لە ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاسەکەدابوون و بریندارەکەی دیکەش شۆفێری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیکابەکەیە، سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە.
هاتووچۆی گهرمیان ئاماژهی بهوهشكردووه" ڕووداوەکە بەشێوەک بووە، ئۆتۆمبێلی مینی پاس پێچکرنەوەی ئەنجام داوە بەئاراستەی کەلار گەڕاوەتەوە و تۆیۆتاکەش لە گردەگۆزینەوە بەئارستەی کەلار هاتووە و پێکیانداداوە".
گهرمیان.. ڕووداوێکی هاتووچۆ 10 برینداری لێکەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.