گوتەبێژی هاتوچۆی دهۆك، ئازاد تەها لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ، بە ئاماژەدان بەوەی رووداوەكە لە سنووری چالاكییەكانی هاتوچۆی دهۆك نییە بەو پێیەی ئەلقوش دەكەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا، رایگەیاندووە، لەسەر رێگای شارەدێی ئەلقوش رووداوێكی دڵتەزێن روویدا كە پێكدادان بوو لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و بارھەلگرێك.
ئازاد تەها ئاشكرای كردووە كە لەو رووداوەدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا كە دوو پیاو و ئافرەتێك و منداڵێك بوون و سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.