له‌رووداوێكی سه‌یر سه‌مه‌ره‌دا كه كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان لێكه‌وته‌وه، له عێراق چه‌ند هاوڵاتییه‌ك ، چه‌ند قالبه سه‌هۆڵیان له سه‌ر گۆڕه‌كانیان داناوه،كه ئامانج لێی فێنككردنه‌وه‌ی گۆڕه‌كانه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر هه‌ر گۆڕه‌ێك یه‌ك قالبه سه‌هۆڵ دانراوه، به وته‌ی خۆیان پله‌ی گه‌رما به‌رزبۆته‌وه،مردووه‌كانیش پێویسته شوێنه‌كه‌یان فێك بكرێته‌وه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان بۆته ماییه‌ی گاڵته‌جاری له هه‌مان كات ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وته‌وه،هه‌ندێكیان راشكاوه،ده‌ڵێن ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به ئایینه‌وه نییه.
ڤیدیۆ..له‌رووداوێكی نامۆدا له عێراق قاڵبی سه‌هۆڵ له‌سه‌ر گۆڕه‌كان داده‌نرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.