Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:32

ڤیدیۆ.. رووخاندنی مزگەوتێك لەبەسرە كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

کوردستان TV
100%

لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەیانی دوێنێ ،مشتومڕێكی بەرفراوان سەبارەت بە ڕووخاندنی مزگەوتی سیراجی لە ناوچەی ئەبو خەسیب لەبەسرە دروست بوو.
لەوبارەیەوە  ئەحمەد بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیری عێراق، لە بەیاننامەیەكدا كە لە پەیجی وەزارەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاند: رووخاندنی هەر بینایەك كە تایبەتمەندییەكی شوێنەواریی هەڵگرتووە رەتدەكەینەوە، جا چ ئایینی بێت یان مەدەنی .
وەزیری ڕۆشنبیری عێراق،  جەختی لەوەش كردەوە كە رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر و داواشی لە وەقفی سوننە و شیعەكان كرد لەو بارەیەوە بێ دەنگ نەبن.
وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێ ئەسعەد عێدانی ،پارێزگاری بەسرە دەڵێت: پڕۆسەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی سوننە ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە كە مزگەوتەكە دەكەوێتە ناوەڕاستی شەقامێكی گشتی و لابراوە.
هاوكات دیوانی وەقفی سوننە دەڵێت: ڕووخاندنی منارەی مزگەوتی سیراجی لە بەسرە ،بەپێچەوانەی ئەوەی لەسەری ڕێككەوتووین ئەنجامدراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.