Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:11

لە پارێزگایەکی دیکەی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاتی دەوام کەم کرایەوە

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای دیالە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، بۆ ماوەی مانگێک کاتی دەوام لەسەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە کەم دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 14ـی 07ـی 2023 ڕاگەیاندنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند: پارێزگاری دیالە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەی ڕاسپاردووە کە دەوامی فەرمی کەم بکەنەوە.

ڕاشیگەیاند: بڕیارەکە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ڕێکەوتی 16ـی 07ـی 2023 تاوەکو مانگێک جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕاگەیاندنی پارێزگای دیالە کاتی دەوام لە 08:00 بەیانی بۆ 01:00 نیوەڕۆ دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگاکانی بەسڕە و میسان پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە و گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش دابوو کە تێکڕای پلەی گەرمی تۆمارکراوی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری عێراق بۆ ئەمڕۆ لەنێوان 45 بۆ 50 پلەی سیلیزی بووە.

پێشووتر پارێزگای بەسڕەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاتی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی کەم کردبووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.