به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له هه‌ردوو رۆژه‌كه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و كه‌شوهه‌وا زۆر گه‌رم ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به نزیكه‌یی 1 تا 2 پله به‌رزتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 46 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
سۆران: 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 48 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.