ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی دادوه‌ری گشتیی شه‌رعی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند.
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری و چاودێریكردنی به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له چه‌ند وڵاتێك، دواجار توانرا تیرۆریست (عه‌كاب حه‌مه‌د نهجرس ده‌لی) كه ناسراوه به ئه‌بوو جه‌مال ئه‌میری ناوچه‌ی شه‌رگات و جه‌زیره و زنجیره‌چیاكانی مه‌خموور ده‌ستگیر بكرێت.
ڕاشیگه‌یاند: تیرۆریسته‌كه دادوه‌ری گشتیی شه‌رعی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه و پێشتر چه‌ندان فتوای له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تیرۆریستی ناوبراو له ساڵی 2017وه چووه‌ته سووریا و له‌وێ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2023 له‌سه‌ر داوای ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه خاكی عێراق.
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای هه‌واڵێكی زۆر و چڕ‌وپڕ، توانرا تیرۆریست ئه‌بوو جه‌مال له پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیر بكرێت.
وێنه: تیرۆریست (عه‌كاب حه‌مه‌د نهجرس ده‌لی) ناسراو به ئه‌بوو جه‌مال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.