په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له وڵاتی ئیسپانیا له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێنی دا قوربانی و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید و سه‌رجه‌م نەهامەتییه‌كانی خەڵکی کوردستان بخه‌نه پێشینه‌ی كاره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی به جینۆساید بیانناسێنێ.
ئەمرۆ پێنجشەم عەبدوڵا حاجی مەحموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەیاوەری شاندێکی وەزارەت، سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیای کرد لە شاری بەرشەلۆنەی وڵاتی ئیسپانیا و لەلایەن ئه‌لبا ڤێرگێس جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئانا بالسێرا جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازییان لێ کرا.
لەو دیدارەدا شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەیان کە بۆ بەشداریکردن بوو لە 16مین کۆنفرانسی یەکێتی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید IAGS لە شاری بەرشەلۆنە.
لە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان باسی لە قوربانیدان و نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدی کرد.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و ڕایگەیاند کە پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا پرسی جینۆسایدی کورد دەخاتە پێشینەی کارەکانی بۆ ئەوەی ئەو کارەسات و جینۆسایدانەی کەبەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتووە بە زیندوویی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بمێننەوە.
لەکۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تیشکیان خسته سەر هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.