Erbil 9°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 02:58

له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا 3 هەزار و 359 پرۆژە لە کوردستان جێبەجێ کراون

کوردستان TV
100%

کابینەى نۆیەم کابینەى جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیجییەکان بووە، چونکە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەسەر بنەماى حوکمڕانیی باش و پێهەستانی کارایانەى حکوومەت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، توانیویەتی بە هەزاران پڕۆژە لە پارێزگا و ئیدارە و شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان جێبەجێ بکات.

 لەم ڕاپۆرتەدا وردەکاریی ئەم پرۆژانە و بوارەکانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:-

پڕۆژەکان هەموو کوردستانیان گرتووەتەوە

حکوومەتی هەرێم لەسەر بنەماى گشتگیریی پرۆژەکان و لەخۆگرتنی هەموو پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکان پرۆژەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، چونکە ڕوانگەى وا بووە ئەمە بنەمایەکی سەرەکیی حوکمڕانییەکی زانستی و نیشتمانییە. لەو سۆنگەوە 3 هەزار و 359 پڕۆژەى جیاجیاى بە گوژمەى 12 تریلیۆن و 838 ملیار و 607 ملیۆن دینار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە. ئەمەش هەموو بوارە گرینگەکانی گرتووەتەوە؛ لە بوارى ڕێگە و گواستنەوەدا 997 پڕۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان 675 پڕۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە 439 پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری 427 پرۆژە، بواری پەروەردە 261 پرۆژە، كشتوكاڵ 190 پرۆژە، حكوومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی 120 پرۆژە، تەندروستی 83 پرۆژە، گەشتوگوزار 63 پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی 39 پرۆژە، سێكتەری جۆراوجۆری دیکە 65 پرۆژە بوون.

پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاى هەولێر

پارێزگای هەولێر بە هەموو قەزا و ناحییەکانی لە ماوەى چوار ساڵی ڕابردوودا 1104 پرۆژەی بە گوژمەی 4 تریلیۆن و 983 ملیار و 745 ملیۆن دینار لە بوارى جیاجیا تێدا جێبەجێ کراون؛ لە بوارى ڕێگەوبان 316 پرۆژە و لە بوارى کارەبا و وزە 237 پرۆژە، لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ 180 پرۆژە، لە بوارى ژێرخان 138 پرۆژە، لە بوارى پەروەردە 67 پرۆژە، کشتوکاڵ 68 پرۆژە، کۆمەڵگەی مەدەنی 29 پرۆژە، تەندروستی 14 پرۆژە، بانک و دارایی 7 پرۆژە، پەیوەندی 4 پرۆژە، پیشەسازی و کانزا 3 پرۆژە و بوارى دیکەی جۆراوجۆر 12 پرۆژە جێبەجێ کراون.

لە سلێمانی 644 پرۆژە جێبەجێ کراوە

پارێزگاى سلێمانی یەکێکە لەو پارێزگایەى کە کابینەى نۆیەم گرنگییەکی بەرچاوى لەڕووی پڕۆژەکانەوە پێ داوە، لەو چوارچێوەیەدا 644 پرۆژە بە گوژمەی 2 تریلیۆن و 839 ملیار و 349 ملیۆن دینار لە زۆربەى بوارەکاندا جێبەجێ کراون؛ لە بوارى ئاو و ئاوەڕۆدا 155 پرۆژە، ڕێگەوبان 131 پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری 94 پرۆژە، پەروەردە 77 پرۆژە، کشتوکاڵ 42 پرۆژە، حکوومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی 39 پرۆژە، کارەبا و وزە 37 پرۆژە، تەندروستی 34 پرۆژە، بانک و دارایی 12 پرۆژە، گەشتوگوزار 9 پرۆژە و لە بوارى دیکە 14 پرۆژە جێبەجێ کراون.

پرۆژەکانی پارێزگای دهۆک

سنوورى پارێزگاى دهۆک لەو چوار ساڵەى حکوومەتدا 617 پرۆژەى بە گوژمەی 2 ترلیۆن و 210 ملیار و 696 ملیۆن دینار بۆ کراوە، پڕۆژەکانیش: ڕێگە و گواستنەوە 212 پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان 133 پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە 66 پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری 75 پرۆژە، پەروەردە 42 پرۆژە، كشتوكاڵ 37 پرۆژە، حكوومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی 19 پرۆژە، تەندروستی 14 پرۆژە، گەشتوگوزار 10 پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی 6 پرۆژە، بواری دیکە 4 پرۆژە بوونە.

هەڵەبجە بە 113 پرۆژە ئامانجی خزمەتەکانی کابینەى نۆیەم بووە

لە پارێزگاى هەڵەبجەدا 113 پرۆژە بە گوژمەی 319 ملیار و 843 ملیۆن دینار جێبەجێ کراون؛ پرۆژەکانی ڕێگە و گواستنەوە 46 پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان 15 پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری 14 پرۆژە، پەروەردە 13 پرۆژە، حكوومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی 8 پرۆژە، تەندروستی 4 پرۆژە، كشتوكاڵ 4 پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە 3 پرۆژە، گەشتوگوزار 3 پرۆژە، بوارى دیکە 2 پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی یەک پرۆژە جێبەجێ کراون.

ئیدارەى گەرمیان 160 پرۆژەى تێدا جێبەجێ کراوە

ئیدارەى گەرمیان 160 پرۆژەى بە گوژمەى 604 ملیار و 712 ملیۆن دینار تێدا جێبەجێ کراوە؛ پرۆژەى ئاو و ئاوەڕۆكان 35 پرۆژە، ڕێگە و گواستنەوە 28 پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە 23 پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری 22 پرۆژە، پەروەردە 18 پرۆژە، كشتوكاڵ 11 پرۆژە، حكوومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی 7 پرۆژە، تەندروستی 5 پرۆژە، گەشتوگوزار 5 پرۆژە، پیشەسازی و سەرچاوەكانی كانزا 2 پرۆژە، بواری دیکە 3 پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی 1 پرۆژە.

200 پرۆژە لە سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین جێبەجێ کراون

لە سنوورى ڕانیە و ئیدارەى ڕاپەڕین 200 پرۆژە بە گوژمەی 445 ملیار و 635 ملیۆن دینار جێبەجێ کراون؛ پرۆژەکانی ڕێگە و گواستنەوە 55 پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان 47 پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری 26 پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە 22 پرۆژە، پەروەردە 18 پرۆژە، كشتوكاڵ 13 پرۆژە، حكوومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی 7 پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی 3 پرۆژە، تەندروستی 3 پرۆژە، بوارى دیکە 3 پرۆژە، گەشتوگوزار 2 پرۆژە.

ئیدارەى سۆران 338 پرۆژەى تێدا کراوە

لە ئیدارەى سۆران، کابینەى نۆیەم، 338 پرۆژەی بە گوژمەی 460 ملیار و 450 ملیۆن دینار، جێبەجێ کردووە؛ لە بوارى ڕێگە و گواستنەوە 162 پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان 71 پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری 31 پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە 31 پرۆژە، پەروەردە 25 پرۆژە، كشتوكاڵ 4 پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی 5 پرۆژە، تەندروستی 5 پرۆژە، حكوومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی 4 پرۆژە، گەشتوگوزار 2 پرۆژە و بوارى دیکە 3 پرۆژە کراون.

ئیدارەى زاخۆ 138 پرۆژەى تێدا جێبەجێ کراوە

لە ئیدارەى زاخۆش بە گوژمەی 394 ملیار و 298 ملیۆن دینار، 138 پرۆژە لە بوارى جیاجیا جێبەجێ کراون؛ ڕێگە و گواستنەوە 41 پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان 36 پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری 18 پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە 15 پرۆژە، كشتوكاڵ 8 پرۆژە، پەروەردە 6 پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی 4 پرۆژە، حكوومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی 4 پرۆژە، بوارى دیکە 3 پرۆژە، تەندروستی 2 پرۆژە، گەشتوگوزار 1 پرۆژە جێبەجێ کراون.

هەر لە چوارچێوەى پرۆژەکاندا 25 پرۆژە لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا لەو ناوچە و دەڤەرانەدا جێەبەجێ کراون کە کەوتوونەتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارەى هەرێمی کوردستان.

پرۆژەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەى نۆیەمدا بەشێکی زۆریان تەواو بوونە و بەشێکی زۆریشیان تاکو ئێستا کاریان تێدا دەکرێت و تەواو دەکرێن، بەردەوامیش پرۆژە و کارى نوێ دەست پێ دەکات و بەردەوامییان پێ دەدرێت، ئەمەش لەپێناو بەجێهێنانی ئەو کارنامەیەى کابینەى نۆیەم لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و دەڤەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.