Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:37

له‌ سلێمانی ده‌ست به‌ پێدانی پاسپۆرتی نوێی ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ستده‌كرێت به‌ پێدانی پاسپۆرتی نوێی ئه‌لیكترۆنی و پاسپۆرته‌ كۆنه‌كه‌ راده‌گیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: لە پاسپۆرتی سلێمانی پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن رادەگێرێت و دەست دەکرێت بە پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی بە هاووڵاتییان.

راشیگه‌یاند: بەهۆی ئامادەکاری بۆ سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی، داوا لە هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەکەین ڕۆژی یەکشەم و دووشەم 16 و 17ی تەمووز سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی نەکەن بە مەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، چونکە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن ڕادەگیرێت.

پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە دوای ئەوە دەست دەکرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی نوێی ئەلەکترۆنی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.