Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:52

فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كان چیای مه‌تینا بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ زنجیره‌چیاكانی مه‌تینا له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردومان كرا و تا ئێستا قه‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراوه‌.

په‌یامنێری (كورستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و به‌ دروستی كاتژمێر 16:00 له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی زنجیره‌چیاكانی مه‌تینا له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردومان كرا.

ڕاشیگه‌یاند: بۆردومانه‌كه‌ به‌ بیانۆی هه‌بوونی چه‌كدار و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ زنجیره‌چیاكه‌ كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی لێ كراوه‌ عاسی و دووره‌ده‌سته‌، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بوونی زیانی گیانی و ماددی نازانرێ.

ئامێدی / هێرش ئیسكان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.