وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی خشتهكه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی له رۆژی 6ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ش بۆ بابه‌تی زینده‌زانی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له خشته‌كه‌دا ئه‌وه‌شی دیاری كردووه كه هه‌موو رۆژه‌كانی هه‌فته تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت جگه له رۆژی هه‌ینی.
له خشته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه رۆژی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 14/8/2023 كۆتا رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بێت له زمانه‌كانی توركمانی و سریانی و په‌روه‌رده‌ی مه‌سیحی.
خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.