Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:02

سلێمانی.. دوو بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

کوردستان TV
100%


لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق و بەشی‌ پۆلیسی‌ دوكانەوە دووتۆمەتباری‌ بەكارهێنەرو بازرگانی‌ مادەی‌ هۆشبەر دەستگیركران و دەستبەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەرلەجۆری كریستاڵدا گیرا كە مەزەندە دەكرێت بە یەك كیلۆ گرام .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی7ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی زانیاری لەسەر دوو تۆمەتبار كۆكرایەوە كە بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق و بەشی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتباران لە قەزای دوكان دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ كە مەزەندەدەكرێت بەیەك كیلۆ گرام لەگەڵ چەكێك لە جۆری دەمانچە و ڕومانەیەكدا و ئۆتۆمبێلێكیش كە بە تۆمەتباران بووە .
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت:
لەئێستادا تۆمەتباران :ب،ح،ع لەدایكبووی 1995 ، ه،أ،م لەدایكبووی 1999، بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون و یەكێك لە تۆمەتبارانیش پێشتر بە 18 مانگ بەندكردن سزا دراوە  .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.