لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەكی بەرچاو لە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی، لەشوێنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە.
لەدرێژەی چالاكییەكانی پاكسازی مین و لەناوبردنی تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگی، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ هەولێر، (174 ) تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی جۆراوجۆر ،لەشوێنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون، لەگوندی دێلزیان –ی سەر بەقەزای ناوەندی سۆران دۆزییەوە، كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی لەناوچوو .
دوای دۆزینەوەشیان ،تەقەمەنییەكان بە شێوەیەكی سەلامەت گواسترانەوە كۆگای سەرەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئەوەی لەكاتی گونجاودا لەناوببردرێن.
ژمارەیەك تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگی لەشوێنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.