بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كارمەندانی تیمی مەلەوانی بەرگری شارستانی كۆیە،توانیویانە تەرمی ماردین مەمەندەدین عومەر –ی تەمەن 14 ساڵی بدۆزنەوە ، كە نیوەڕۆی رۆژی یەكشەمەی رابردوو لەگەڵ خوشكێك و باپیرەی لەزێی بچووك خنكابوون.
شایانی باسە نیوەڕۆی رۆژی یەكشەمە 3 كەس كە پێكهاتبوون لە باپیرەیەك و دوو نەوەكەی بەناوەكانی ئەحمەد عومەر و شایستە مەمەندەدین و ماردین مەمەندەدین لە ڕووباری زێی بچووك خنكان ،كە بەمەبەستی گەشت و سەیران و راوەماسی ڕوویان لەو ناوچەیە كردبوو.
ئەو سێ كەسەی خنكاون دانیشتووی قوشتپە-ن ، پێشتر تەرمی هەر یەك لە ئەحمەد عومەرو شایستە مەمەندەدین دۆزرابوونەوە.
تەرمی ماردینی تەمەن 14ساڵان لەزێی بچووك دەرهێندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.