Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:51

دوو تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی پۆلیسی نوسینگەی چەمچەماڵی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ماتۆڕسكیلیان دزیبوو .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م13ی7ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لەسنوری قەزای چەمچەماڵ سكاڵایان تۆماركرد كە ماتۆڕسكیلیان لێدزراوە، هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دانی نا بە چەندین تاوانی دزیكردن لەو سنورە .
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: لێكۆڵینەوەكان بەردەوامبوون تا ئەوكاتەی لەسەر هەمان دۆسیە تۆمەتبارێكی تر دەستگیركرا، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
ب،س، ر لەدایكبووی 2004أ، ب،ر لەدایكبووی 2004، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و  دانیان ناوە بەچەندین تاوانی دزیكردن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.