Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:50

ڤیدیۆ.. بۆچی ئەو بێژەرە لەكاتی پێشكەشكردنی هەواڵەكاندا بوتڵێك ئاوی بەسەری خۆیدا كرد 

کوردستان TV
100%

ئارمین وۆڵف، یەكێكە لە ناسراوترین كەسایەتییە میدیاییەكانی نەمسا،  كە لە ساڵی 2019دا نازناوی "ڕۆژنامەنووسی ساڵ"ی لە ئەوروپا بەدەستهێناوە.
دوێنێ سێشەممە ئەو بێژەرە  كاتێك كۆتایی بەگەشتی هەواڵەكان هێناو بەهۆی گەرمایەی گەیشتە 37.2 پلەی سەدی لە ڤیەننای پایتەخت ، بوتڵێك ئاوی بەسەر سەری خۆیدا كرد.
وۆڵفی تەمەن 57 ساڵ، لە كاتی پێشكەشكردنی هەواڵەكاندا ئەوەی خوێندەوە كە لەلایەن ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانییەوە بڵاوكراوەتەوە كە هەفتەی یەكەمی مانگی تەمموزی ئەمساڵ گەرمترین هەفتەیە، هەروەها ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما ئاستێكی پێوانەیی تێپەڕێنن.
دواتر وۆڵف دانی بەوەدانا كە پێشوەختە بیرۆكەی ڕشتنی ئاوی بەسەر سەریدا لەگەڵ دەرهێنەرەكەی تاوتوێكردووە، بۆیەش دەرهێنەرەكە مەرجی  بۆ داناوە كە نابێ هیچ ئامێرێكی هەستیار لە نزیك خۆی تەڕ بكات.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.