سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی غاز و کارەبا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی 07ـی 2023 بە سەرپەرشتی محهمهد شیاع سوودانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا قەیرانی ئێستای کارەبا، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکە هاتووە، لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا و بە ئامانجی زیادکردنی سەرچاوەی نوێی غاز، بۆ پاڵپشتیکردنی تۆڕی غازی نیشتمانی، و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دا بۆ ئهوهی وەزارەتی نەوت بڕی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان بكڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.