سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی دانیشتووانی گەرمیان بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دا.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی 07ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی خزمەتکردنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیدارە سەربەخۆکان و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەبەر بەرژەوەندی کاروباری دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کە دەکاتە 11ـی تەمموزی 2023 واتە لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.