وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی ئێستای دانیشتووان گه‌یشتۆته 43 ملیۆن و 324 هه‌زار كه‌س، جه‌ختیشی كرده‌وه كه زۆرینه‌ی ئه‌و ژماره‌ی دانیشتووانانه له پارێزگاكانی به‌غدا و نه‌ینه‌وا و به‌سڕه و زیقاڕ داده‌نیشن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: بڕیاردراوه له ساڵی 2024 ڕوپێوی گشتی دانیشتووان له عێراق ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌ت ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق بۆ ئه‌مساڵ به 43 ملیۆن و 324 هه‌زار كه‌س دیاریكراوه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش 50.5%ی ره‌گه‌زی نێرن و ره‌گه‌زی مێش بریتییه له 49.5%، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی داتاكان ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی دانیشتووان له عێراق بریتییه له 2.5%.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ڕێژه‌ی 40%ی دانیشتووانی ئێستای عێراق خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵین، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی 15 بۆ 24 ساڵ ڕێژه‌ی 28% پێك ده‌هێنن، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نه‌كانی 15 بۆ 64 ساڵ ڕێژه‌ی 57%ی دانیشتووان پێكده‌هێنن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق هه‌روه‌ها هاتووه: ڕێژه‌ی 50%ی دانیشتووانی عێراق له پارێزگاكانی به‌غدا و نه‌ینه‌وا و به‌سڕه و زیقاڕ داده‌نیشن، ژماره‌ی دانیشتووانیش له شاره‌كان 70% پێكده‌هێنن و گوند و لادێش 30%.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: به‌هۆی باشبوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی كۆرپه له نه‌خۆشخانه و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن بۆ كه‌متر له 20 كۆرپه له كۆی گشتی 100 كۆرپه‌دا، رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتووانی به‌رز كردۆته‌وه و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی مردنی له عێراقدا كردۆته 74 ساڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.