شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی گه‌رمای هیندی به‌هێز به‌ڕێوه‌یه و چه‌ند رۆژێكی تر ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
پشتیوان ئیبراهیم شاره‌زای كه‌شناسی له‌باره‌ی هاتنی شه‌پۆڵه گه‌رماكه ڕایگه‌یاند: لە ڕۆژی پێنجشەم 13/7/2023 دووبارە پلەکانی گەرما دەست بە بەرزبوونه‌وه ده‌كه‌ن و هەست بە گەرما دەکڕێت و بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی هیندی لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
راشیگه‌یاند: ئەم بەرزبوونەوەیهی پله‌ی گه‌رما بەردەوامی دەبێت تاوەکو ڕۆژی شەممە 15/7/2023 و پاشان لە ڕۆژی یەکشەمهوه 16/7/2023 پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە، به‌ڵام ئەم نزمبوونەوەیەی پله‌كانی گه‌رما کاتییە و دووبارە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە رۆژی پێنجشه‌می داهاتووه‌وه هه‌روه‌ها بای باکوری ڕۆژهەڵات دەست بە چالاک‌بوون دەکات کە خێراییه‌كه لە 25 کلم بۆ 45 کلم دەبێت و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روو دەدات، هه‌روه‌ها ناوبەناو لە ڕۆژانی دواتریش بەردەوامی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.