به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ورده‌كاری كوشتنی سه‌ركرده‌كه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه به 3 درۆن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر چاودێرییان كردووه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كوشتنی ئه‌بوو ئوسامه موهاجر سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه له رۆژی هه‌ینی ڕابردوو له رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجامدراوه.
به‌رپرسێكی باڵای سوپای ئه‌مه‌ریكا (ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه) ورده‌كاری كوشتنی ئه‌بوو ئوسامه موهاجری ئاشكرا كرد و گوتی: رۆژی هه‌ینی ڕابردوو 3 درۆن (فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان)مان به‌رز كرده‌وه بۆ چاودێرێكردنی تیرۆریسته‌كه.
گوتیشی: هه‌رسێ فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێری له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ڕووسیاوه هه‌راسان ده‌كران، به‌ڵام له كۆتاییدا توانیان خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و دواتریش شوێنی ئه‌بوو ئوسامه دیاری بكه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی باڵای سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها گوتی: درۆنه‌كان له ناوچه‌یه‌كی شاری حه‌له‌ب شوێنی ئه‌بوو ئوسامه‌یان دیاری كرد كه به سواری ماتۆڕسكیله‌وه بوو، توانیان بیكه‌نه ئامانج و بیكوژن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: چالاكییه‌كانی ئه‌بوو ئوسامه‌ی تیرۆریست له ڕابردوودا زیاتر له رۆژهه‌ڵاتی سووریا بووه، به‌ڵام فڕۆكه‌كانمان ئه‌مجاره له باكوری رۆژئاوای سووریا بینیویانه و كردوویانه‌ته ئامانج.
نه‌شی شارده‌وه كه زۆربه‌ی كات فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیان بێ بۆمب و بێ چه‌كن، به‌ڵام ئه‌مجاره له ئۆپه‌ڕاسیۆنی كوشتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی تیرۆریستانی داعش چه‌كدار و بۆمبڕێژكرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.