Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:27

بزانە بۆ ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە هەولێر و بەغدا گەیشتۆتە چەند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 147 هەزار و 550 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 147 هەزار و 450 دینار، نرخی كڕینیش گەیشتە 147 هەزار و 400 دینار .
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، نرخەكان جێگیربوون، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 148 هەزار و 500 دینار، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 146 هەزار و 500 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.