Erbil 16°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 18:29

یانه‌ی كه‌ركوك نازناوی پاله‌وانێیه‌تی بلیاردی یانه‌كانی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%

دوای دوو رۆژ له‌ به‌رێوه‌چوونی پاله‌وانێیه‌تی بلیاردی یانه‌كانی كوردستان كۆتایی به‌ ركابه‌رییه‌كانی نێو پاله‌وانێتییه‌كه‌ هات.

ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌8ی7ی2023،له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی بلیاردی كوردستان له‌ پارێزگای كه‌ركوك كۆتایی به‌ ركابه‌رییه‌كانی نێو پاله‌وانێیه‌تی بلیاردی یانه‌كانی كوردستان هات.

له‌ پاله‌وانێتییه‌كه‌دا زیاتر 64 یانه‌ له‌سه‌ر ئاشتی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون و دوای دوو رۆژ له‌به‌رێوه‌چوونی ركابه‌رییه‌كانی نێو پاله‌وانێتییه‌كه‌دا یوسف عه‌باس له‌ یانه‌ی كه‌ركوك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا، هاورێ موسا له‌ یانه‌ی سه‌وره‌ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا،عومه‌ر جومعه‌ له‌ یانه‌ی شۆریجه‌ پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا،شێروان محه‌مه‌دیش له‌ یانه‌ی هه‌ندرێن پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا.

له‌ كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی ناوه‌ندی بلیاردی كوردستان خه‌ڵات و مه‌دالیا و جام به‌خشرا به‌ پاله‌وانان.

لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.