Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:42

لە شه‌ش مانگی رابردوودا زیاتر لە 10 هەزار منداڵ لە سلێمانی لە دایکبوون

کوردستان TV
100%



تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 10 هەزار و711 منداڵ لە دایکبوون.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 10 هەزار و711 منداڵ لە دایکبوون 62٪ی ئەو منداڵانە لە نەخۆشخانە حکومییەکان لە دایکبوون".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پارێزگای سلێمانی شەش هەزار و 664 منداڵ لە نەخۆشخانە حکومییەکان لە دایکبوون و چوار هەزار و 47 منداڵەکەی دیکە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان لە دایکبوون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیاندراوێکی دیکەدا دەڵێت، "لەمانگێكدا19 هەزار و 242 منداڵ لەنەخۆشخانەی جه‌مال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان چارەسەركراون".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.