Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:48

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە کالیفۆرنیا 6 کەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ک بۆ نێو كێڵگه‌یه‌ک له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست  دا.

كاربه‌ده‌ستان باسیان له‌وه‌كرد ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌ له‌ لاس ڤێگاسه‌وه‌ فڕیوه‌، له‌نزیک فڕۆكه‌خانه‌یه‌ک له‌ باشووری ویلایه‌ته‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و گڕی گرتووه‌.

هاوكات له‌ ڕاگەیەنراوێک كه‌ له‌لایه‌ن بەرگری شارستانی ناوچه‌ی ڕیڤه‌رساید-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوە کە ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌وتبووه‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر شه‌ش سه‌رنشینه‌كه‌ی له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی ئاسایشی گواستنه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا و فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی فیدراڵی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.