ئاسایشی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن لەناو شاری هەولێر و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ شەممە 08ـی 07ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن ڕاگەیاند و جەختی کردۆتەوە کە دەستگیر کردنی تەقەکەران بەردەوامە.
لە ڕاگەیەنراوەکە ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) تۆمەتبار(م. ح. ع) بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن لەناو شاری هەولێرو بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگر کرا.
ڕاشیگەیاند: ڕێکاری یاسای بەرامبەر تۆمەتبار گیراوەتەبەر و دەدرێت بەدادگە.
ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە وەک هەمیشە دووپاتی دەکەنەوە و داوا لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەن، خۆیان بەدوور بگرن لە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن، چونکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێن لەهەر پۆست و پلەیەکدا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.