Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:50

پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای سبەی یەکشەممە خستووەتەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ شەممە زیاتر نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 08ـی 07ـی 2023 ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند: خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10- 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاواوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

 ھەولێر 40

سلێمانی 39

دھۆک 39

ھەڵەبجە 40

کەرکوک 42

گەرمیان 44

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.