زۆرێك له مرۆڤه‌كان له وه‌رزی هاویندا قه‌ڵه‌و ده‌بن بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانن له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته "دكتۆر كامه‌ران ره‌سول ژاژڵه‌یی – پیسپۆری خۆرك" شه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌خاته روو كه‌هۆكارن بۆ قه‌ڵه‌و بوونی مرۆڤ له وه‌رزی هاویندا كه بریتیین له :
1. خواردنی بڕێكی زۆر دۆندرمه‌و سارده‌مه‌نی : نیو قاپ دۆندرمه بڕی (230) كالۆری تێدایه، به كرێم و قاوه بڕی (730) كالۆری تێدایه، ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆره بۆ نموونه یه‌ك سه‌عات ڕاكردنی خێرا‌و به‌رده‌وام پێویسته بۆ سووتاندنی بڕی (600) كالۆری.
2. زۆر خواردنه‌وه‌ی بیبسی و كۆلاو خواردنه‌وه گازییه‌كان : چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندن به وزه؛ ته‌نانه‌ت بیبسی و كۆلای دایت كه وزه‌یان تێدا نیه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی.
3. زۆر خواردنی ڤاست ڤوود : وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا، هه‌روه‌ها زیاتر بوونی خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له چێشتخانه‌و ڕێستوڕانته‌كان كه خواردنه‌كانیان به‌شی زۆری چه‌وره‌و به تایبه‌ت كه چوونه ده‌ره‌وه‌كان له هاویندا هه‌مووی ده‌خرێته شه‌وه‌وه به هۆی گه‌رماوه.
4. زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی فرێش : كه بڕێكی زۆر وزه‌یان تێدایه‌و ڕیشاڵیان تێدا نیه‌و نیوه‌ی ڤیتامین و كانزاو مادده دژه ئۆكساندنه‌كانی تێدا نه‌ماوه.
5. وه‌رزش نه‌كردن و كه‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه‌و ڕۆیشتن به‌پێ و دانیشتن و به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر به‌دیار ئینته‌رنێت و مۆبایل و یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان.
6. شه‌ونخوونی به‌رده‌وام و تێكچوونی خه‌و : یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی زۆری كێش له ئێستاداو پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.