Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:45

پڕۆژەی فراوانكردن و چاككردنی رێگای دەروازەی مەخمور - قەراج دەستیپێكرد  

کوردستان TV
100%

لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان، پڕۆژەی چاككردن و فراوانكردن و دروستكردنی شەقامەكانی دەروازەی قەزای مەخمور - ناحیەی قەراج، كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
زیرەك حەسەن،بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور بە كوردستان تیڤی راگەیاند:بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بەكار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سەنتەری قەزای مەخمور،لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان، پڕۆژەی چاككردن و فراوانكردن و دروستكردنی شەقامەكانی دەروازەی قەزای مەخمور - ناحیەی قەراج، كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەروەها بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور گوتی:پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی شەقامی تازەو تێكەڵەڕێژكردن و قیرتاوكردن و ئاوەڕۆ.

 
هەواڵ/ كارزان كاكل
فۆتۆ/ نیاز قارەمان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.