Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:42

سوپای توركیا ناوچە سنووری و كوێستانەكانی سیدەكان بۆردومان دەكەن 

کوردستان TV
100%

لەدوێنێ هەینیەوە تاوەكو ئەمڕۆ شەمە  بۆ چەندین جارە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا هەریەك لە گەڵی ماڵە مەلاو دۆڵی گوێزە قولی و نزیك هەوارگەی ڕەوەندەكانیان لە كوێستانی كۆماسۆر لەسنووری لۆلان بۆردومان دەكەن .
بەوتەی شایەد حاڵان و ئاژەڵدارانی ناوچەكە بۆردومانەكان لە نزیك ئاوەدانی و شوێنی كاركردنی هاووڵاتیانە و ترس ودڵەڕاوكێی زۆری بۆ ڕەوەند و ئاژەڵدارانی ئەوسنورە دروست كردووە ، لەلایەكی دیكەشەوە هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانی چیای بۆڵێیان كرد .
جیا لە بۆردومانی فڕۆكەكان تۆپخانەكانی توركیا-ش ماوەی دوو ڕۆژە  ناوە ناوە ئەو ناوچانە تۆپباران دەكەن .
هەرچەندە بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر بنكەو شوێنی چەكدارانی پەكەكەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە بارەی زیانەكانی پەكەكە بڵاونەكراوەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.