Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:34

مانگی ڕابردوو 58 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2023) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 58 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 47 یان لەڕەگەزی نێربوون و 11 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 9 حاڵەتی خنكان لەئاودا و 4 خۆخنكاندن و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 18 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.