Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:18

بانكی ڕەشید بڕی 3 هەزار دۆلار بەنرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك دەفرۆشێتە گەشتیاران

کوردستان TV
100%

دوێنێ هەینی بانكی ڕەشید لقەكانی ئاڕاستە كرد كە 3 هەزار دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە  گەشتیاران بفرۆشن.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە رایگەیاندووە ،بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق، بانكی ڕەشید ئاڕاستەی لقەكانی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار كردووە بۆ ئەوەی پشكی گەشتیار لەبری (2000) دۆلار بۆ (3000) دۆلار بەرزبكاتەوە. 
بانكەكە ڕوونیشیكردۆتەوە، كە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لەو لقە بانكییانە دەبێت كە پێشتر دەستنیشانكراوە ، هەروەها لە لقی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا-ش لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.
لقەكانییش بریتین لە: دیوی كەرخ (مەحمودییە / بەیاع/ شوعلە/ مەئمون/ كەرخ / وەزارەتی دەرەوە)، لەدیوی روسافە-ش بریتییە لە (ئەرخیتە / مەلعەب / ئیمام ئەعزەم / دیجلە / سەورە عشرین / ڕاغیبە خاتون / بەتارییات).
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.