لە ناوچەیەکی گەشتیاری لە کۆیە بەهۆی لە ناوچەیەکی گەشتیاری لە کۆیە بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێی چەند گەشتیارێکەوە سێ کەس بە چەقۆ بریندار بوون و برینی دووانیان سەختە.
ئەمڕۆ هەینی 07ـی 07ـی 2023 کانیاو حەکیم پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: لە ناوچەیەکی گەشتاری کۆیە شەڕ و دەمەقاڵێ چەند کەسێک بە چەقۆ ڕووبەڕووی بوونەتەوە و سێ کەس برینداربوونە، کە برینی دووانیان سەختە.
هاوکار عەلی گوتەبێژی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند: سێ بریندارەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی تەق تەق و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دووانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکووک کراون بریندارەکان ئاسەواری چەقۆیان پێوە بووە.
سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە گوتەبێژی تەندروستی کۆیە ئاماژەی بەوە دا کە ئەو کەسانە بەهۆی دەمەقاڵێوە بووەتە بە شەڕیان و یەکدیان بریندار کردووە، گەشتيارەکان خەڵکی کەرکوکن لەناو خۆیانەوە بە شەڕ هاتوون بۆ گەشتکردن هاتبوونە تەق تەق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.