کەمێک پێش ئێستا؛ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندێکیان لە سنووری ناوچەی نهێلێی لە سنووری قەزای ئامێدی تۆپباران کرد، کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و چەکدارانی پەکەکە چۆڵ کراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 07ـی 07ـی 2023 بەشار عەلی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: تۆپخانەی سوپای تورکیا بارەگای پەکەکەی لە دەڤەری نهێلێ لە سنووری ناحییەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی تۆپباران کرد.
ڕاشیگەیاند: ئەو شوێنەی تۆپباران کراوە، گوندێکە لە سنووری ناوچەی نهێلێ کە دانیشتووانەکەی بەهۆی بوونی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان تورکیا و چەکدارانی پەکەکە چۆڵیان کردووە.
جێی باسە، ماوەی دوو هەفتەیە تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەچڕی بارەگاکانی پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.