به‌بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاتوچۆكردنی بارهه‌ڵگر له رۆژانی هه‌ینی له سپیلك تا چۆمان قه‌ده‌غه كرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە کە لە رۆژانی هەینی بە هەموو شێوەیەک هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە هەموو جۆرەکانییەوە لە رێگه‌ی گشتیی هامڵتۆن لە قەزای چۆمان تاکو سپیلک، وە بە پێچەوانەشەوە قەدەغەیە.
هاتووچۆی سۆران سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە، رای دەگەیەنێت: بەهۆکاری وەرزی گەشتیاری و دروستنەبوونی جەنجاڵی لە ناوچە گەشتیارییەکان بە تایبەتی رێگه‌ی گەلی عەلی بەگ و سپیلک کە لە ڕۆژانی هەینیدا جەنجاڵییەکی زۆری لەسەرە، بڕیارەکەش لە کاتژمێر 4ی ئێوارە تا کاتژمێر 12ی شەو جێبەجێ دەکرێت.
هاتووچۆی سۆران داواشی لە شوفێرانی بارهەڵگر كرد پابەندی رێنمایەکان بن و هاوکار بن بۆ سەلامەتی هەموولایەک.
سۆران / کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.