Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:26

د. محه‌مه‌د شوكری: ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ و له ‌كاره‌كه‌م به‌رده‌وامم

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئاڵوگۆڕی له‌ پۆسته‌كه‌یدا بڵاو كرده‌وه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و له‌ كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌ و هه‌واڵه‌كه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سـەبـارەت بـەو دەنـگـۆیـانـەی لـە بـارەی ئـاڵـوگـۆری پـۆسـتـی سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان کـە لـە ھـەنـدێ مـیـدیـا و مـاڵـپـەرە ئـەلـیـکـتـرۆنـی و سـۆشیـال مـیـدیـا بـڵاوکـراوەتـەوە، هه‌واڵه‌كه‌ بێ بنه‌مایه‌ و دووره‌ ڕاستییه‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له‌ هه‌ندێ ده‌زگای میدیایی و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاو كرابووه‌وه‌ كه‌ د. محه‌مه‌د شوكری له‌ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان نامێنێت و پۆستێكی تری له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێ ده‌درێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.