وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق فۆڕمی به‌شداریكردنی له خولی ئه‌فسه‌رانی راگه‌یاند و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسن له كۆلیژه مه‌ده‌نییه‌كان، ده‌توانن فۆڕمه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خوله‌كه.
ئەکادیمیایی سەربازی 1 لە رۆستەمییە لە بانگەوازێکدا ڕای دەگەینێت کە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ بەشداریکردن لە خولی پێگەیاندنی ژمارە 87 بۆ ئەو کەسانە دەکاتەوە، کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالوریۆسن و لە دەرچووانی کۆلێژە مەدەنییەکانن.
ڕاشیگه‌یاند كه ئەوانەی ئارەزوومەندن بۆ بەشداریکردن لەو کۆلێژە، دەتوانن لە ماوەی 4-7-2023 تا 6-7-2023 لە رێگەی پرکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە پێشكەشکردن لە سایتی ئەلیکترۆنی وەزارەتی بەرگری داوا بکەن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كه چه‌ند مه‌رجێكی داناوه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
1- عێراقى بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت.
2- 20 ساڵی تەمەنی تەواو کردبێت و لە ٢٦ ساڵیش زیاتر نەبێت کاتی دەرچوونی لە خولەکە.
3- رەوشتبەرز و ناوبانگ و رەفتارباش بێت و پێشتر حوکم نەدرابێت بە تاوانی کەتن و کەتنی ئابڕووبەر، یاخود تاوانەکانی تیرۆر، یاخود تاوانەکانی پەیوەست بە ئاسایشی وڵات لە ناوەوە و دەرەوە.
4- هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لە کۆلێژە مەدەنییەکانی حکوومی یان ئەهلی کە باوەڕپێکراو بێت لەلایەن وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
5 - لە هیچکام لە خولە کراوەکانی کۆلێژە سەربازییەکانی تر دەرنەکرابێت، یان نەكەوتبێت، یان (فاشل) نەبووبێت لە خوێندن، یان بەهۆی تاوانی نەهاتن (غایب) و هەڵاتن لە سوپا.
6- مەرجەکانی لەشساغی و سەلامەتی و تەندروستی و دەروونی تێدابێت و کەمئەندام نەبێت و تاتۆ لەسەر جەستەی نەبێت.
7- باڵای لە 165 سانتیمەتر کەمتر نەبێت .
ح- کەسی پێشکەشکار دەخرێتە ژێر پشکنینی پزیشکی تایبەت بە بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان و ئەو مادانەی کە کاریگەرییان لە سەر مێشک (عەقڵ) هەیە.
دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە، بەشێوەی ئەلیکترۆنی فۆڕمی پێشکەشکردن پڕ بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.