به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد كه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونیان به تای خوێنبه‌ربوون له ناوچه‌كه‌یان تۆمار كردووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین تۆمار كرا.
ڕاشیگه‌یاند: تووشبووه‌كه ئافره‌تێكه ته‌مه‌نی 45 ساڵه و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری ده‌كات.
ئاشكراشی كرد كه تووشبووه‌كه دانیشتووی شاره‌دێی چوارقوڕنه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له شارۆچكه‌ی چۆمان راگه‌یه‌نربوو.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر كامه‌ران مه‌لا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سۆران تایبه‌ت بۆ "كوردستان تیڤی" ڕایگه‌یاندبوو: تووشبووه‌كه هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شارۆچكه‌ی چۆمانه به ناوی هێمن ته‌ها سۆفی و ته‌مه‌نی 35 ساڵه.
ڕاشیگه‌یاندبوو كه تووشبووه‌كه كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ ده‌كات، بۆیه گومان ده‌كرێ هه‌ر به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووبێت.
دكتۆر كامەران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه نەخۆشەكە ئێستا لە شاری هەولێر لەژێر چاودێری دایە و باری تەندروستی جێگیرە، هه‌روه‌ها تیمەكانی تەندروستی و ڤێتەرنەریش چوونه‌ته گوندی چۆم برس بۆ رشاندنی ماڵی نه‌خۆشه‌كه و پشكنینی ئاژەڵەكانیان و پێدانی رێنمایی بۆ دووركەوتنەوە و تێكەڵنەبوون بە یەكتری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.