وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له كۆیه و دۆڵی سماقۆڵی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر جێ به‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م6ی7ی2023،وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە تاریق حەیدەری قایمقامی کۆیە کرد و ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانەی خوارەوە دا:
- چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتیەی دۆڵی سماقۆڵی بە بڕی 122 ملیۆن دینار،
- ڕاکێشانی فیدەرێکی کارەبا بە بڕی 495 ملیۆن دینار،
- ڕاکێشانی کارەبا بە بڕی 181 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحیەی ئاشتی.
- دامەزراندنی بنکەیەکی کارەبا بۆ سکتان.
- ڕاکێشانی کارەبا بۆ سەنتەری خانەنشینی کۆیە.
- دابینکردنی کەرەستە و کەلوپەلی کارەبایی بۆ کارەبای کۆیە.
- جێبەجێکردنی پرۆژەیەک بۆ ڕووناککردنەوەی سەنتەری کۆیە.
هه‌ولێر.... ژمارەیەک پڕۆژەی کارەبا لە کۆیە و دۆڵی سماقوڵی جێبەجێ دەکرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.