Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:48

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی پێنجشەممە 6ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە خاتوو ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی بەریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و هەروەها هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق تاوتوێ كرا.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە بۆ پاراستنی شەرعییەت و بەهێزكردنی پڕۆسەی دیموكراسی، پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بە بێ نانەوەی هیچ كۆسپ و تەگەرەیەك بەڕێوە بچن.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و، باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لە دۆستایەتی و هاوپەیمانی نێوان بریتانیا و هەرێمی كوردستان كردەوە و سەرۆك بارزانیش وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دێرینی نێوان گەلی كوردستان و بریتانیا، خوازیاری قووڵتركردنی دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا بوو.
شایانی باسە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن  باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كە كۆتایی بە ئەرك و كارەكانی لە عێراق هاتووە، ماڵئاوایی لە سەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەكانی باڵیۆزی بریتانیای كرد و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.