Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:10

هه‌ولێر..ئه‌مڕۆ له‌ رێوڕه‌سمێكدا كتێبی (كۆژانی حه‌یران) بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 6\7\2023 له‌ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد – لقی هه‌ولێر له‌ رێوڕه‌سمێكدا كتێبی (كۆژانی حه‌یران)  بڵاوده‌كرێته‌وه‌
كتێبی (كۆژانی حه‌یران) له‌ نووسینی (عومه‌ر حاجی عه‌لی شه‌ناغه‌یی) یه‌ پێداچوونه‌وه‌ی (غه‌فوور مه‌خمووری) یه‌، كه‌ كۆمه‌ڵێ وتار ولێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر حه‌یران خۆده‌گرێت، هه‌ر له‌ میانی كۆڕه‌كه‌دا چه‌ند حه‌یران بێژێك كۆڕه‌كه‌ به‌حه‌یران گووتن ده‌ڕازێنه‌وه‌. 
شایانی باسه‌ رێوره‌سمه‌كه‌ له‌ هۆڵی مه‌هدی خۆشناو له‌ كاتژمێر 6-ی ئێواره‌ ،به‌رێوه‌ ده‌چێت، كتێبه‌كه‌ش به‌ دیاری پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان ده‌كرێت.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.