پاله‌وانێیه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان بۆ لاوان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان سبه‌ی هه‌ینی 7ی7ی2023،له یاریگای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی ، ده‌ست ده‌كرێت به به‌رێوه‌چوونی پاله‌وانێیه‌تی یانه‌كانی كوردستان بۆ لاوان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان، پاله‌وانێتییه‌كه تا رۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پرۆگرامی رۆژی یه‌كه‌می به‌رێوه‌چوونی پاله‌وانێتییه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ینی 7ی7ی2023
4:15ی ئێواره، 100 مه‌تری كوڕان + هه‌ڵدانی قورسایی كچان+سێ باز
4:30ی ئێواره، 100 مه‌تری كچان+ هه‌ڵدانی دیسك كوڕان
4:45ی ئێواره،800 مه‌تری كوڕان +هه‌ڵدانی قورسایی كوڕان
5:00ی ئێواره،800 مه‌تری كچان+هه‌ڵدانی دیسك كچان
5:15ی ئێواره،400 مه‌تر به‌ربه‌ست كوڕان+ سێ باز كچان
5:30ی ئێواره،400 مه‌تر به‌ربه‌ست كچان
6:00ی ئێواره،100x4 مه‌تری پۆسته بۆ كوڕان.
6:15ی ئێواره،100x4 مه‌تری پۆسته بۆ كچان.
6:00ی ئێواره،3000 مه‌تری بۆ كوڕان
6:45ی ئێواره،3000 مه‌تری بۆ كچان.
پرۆگرامی رۆژی دووه‌می به‌رێوه‌چوونی پاله‌وانێتییه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
شه‌ممه 8ی7ی2033
8:30ی به‌یانی،3000 هه‌زار مه‌تر رۆیشتن بۆ كوڕان و كچان.
9:00ی به‌یانی،هه‌ڵدانی چه‌كوش بۆ كوڕان.
9:30ی به‌یانی،هه‌ڵدانی چه‌كوش بۆ كچان.
4:00ی ئێواره،110 مه‌تری به‌ربه‌ست بۆ كوڕان.
4:20ی ئێواره،110 مه‌تری به‌ربه‌ست بۆ كچان.
4:40ی ئێواره،400 مه‌تری كوڕان،یه‌كبازی كوڕان،بازی به‌رزی كچان.
4:55ی ئێواره،400 مه‌تری كچان+ هه‌ڵدانی ڕم بۆ كوڕان.
5:10ی ئێواره،1500 مه‌تر كوڕان+یه‌ك بازی كچان+ بازی به‌رزی كوڕان.
5:15ی ئێواره،1500 مه‌تر كچان.
5:40ی ئێواره،200 مه‌تری كوڕان،هه‌ڵدانی ڕم كچان.
6:00ی ئێواره،هه‌ڵدانی ڕم كچان.
6:20ی ئێواره،400x4مه‌تری كچان.
6:35ی ئێواره،400x4مه‌تری كوڕان.
كاتژمێر7ی ئێواره‌ش له مه‌ڕاسیمێكدا خه‌ڵات به‌سه‌ر پاله‌وانانی پاله‌وانێتییه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان دابه‌شده‌كرێت.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان له كاروچالاكییه‌كانی به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
پاله‌وانێیه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.