Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:40

سلێمانی... له‌ مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی 28 هه‌زار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2023) لەنەخۆشخانەی شار 27.771 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 20.984 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیان كردووە و 1.058 كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار 7.122 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 2.139 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 1.033 لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 1.127 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 1.065 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 409 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1.322 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 92 یان نەشتەرگەری قەستەرە و 23 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 96 نەشتەرگەری بۆ مناڵان ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 97.485 شیكاری تاقیگەیی و 4.352 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 11.771 تیشك و 4.408 سۆنەر و 456 ئیكۆ و  1.096 چارەسەری سروشتی كراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.