لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتیمانیان و جوانترکردنی سیمای شاری هەولێر، سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر ئاگاداری سهرجهم خاوەن باڵاخانە و هەیکەلە تەواو نەکراوەکان دهكاتهوه کە دەبێت لەمەودوا هەیکەلەکانیان تەواو بکەن، ههروهها پێویستە به زووترین كات ھۆکارەکانی وەستانی كارهكانیان چارەسەر بكهن و دەست بە تەواوکردنی ههیكهلهكانیان بكهن.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم عهبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەر شەش شارەوانی و بەشی یاسایی و بەشی مۆڵەت كۆبووهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی هەنگاونان بۆ بوژانەوەی ئاوەدانی زیاتر و خستنەگەڕی تواناکانی گشت بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەپێناو هاریکاری و ڕاییکردنی مامەڵە و داخوازییەکانی هاووڵاتییان بە چارەسەرکردنی مۆڵەتی هەموو ئەو باڵاخانە و هەیکەلە تەواونەکراوانە بەپێی ڕێنمایی و میکانیزمێکی نوێ کە لە بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتییاندا بێت.
کۆبوونەوەکە ههروهها ڕێچکەی یاسایی خۆی وەرگرت و ڕێگەپێدان بە هەموو ئەو باڵەخانە و هەیکەلە تەواو نەکراوەکان بە پێی دواترین رێنماییەکان رایی دەکرێت و لەمەودوا خاوەن ھەیکەلەکان دەتوانن مامەڵەکانیان پێشکەش بە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سەر بە سەرۆکایەتیمان بکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.