Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:33

تاوتوێی ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك یه‌كێك له‌وانیش ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەم لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمارى عێراق پێشوازى لە فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کرد.

لە دیدارێکدا هەردوولا دۆخى وڵات بە گشتى و هەرێمى کوردستان بە تایبەتى و هەروەها بابەتى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا، چۆنیەتى جێبەجێکردنى یاساى بودجەى گشتى کە مانگى ڕابردوو لەلایەن ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقەوە پەسەند کرا وهەروەها ناردنى بەشى هەرێمى کوردستان لەو بودجەیەدا و ڕێگه‌ى چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسیردراوەکانى نێوان هەولێر و بەغدا باس کرا.

لە کۆتایی دیدارەکە سەرۆکى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سیاسەت و ستراتیژى حکوومەته‌كه‌ی مەسرور بارزانى بۆ بنەبڕکردنى ناکۆکییەکان لە ئاستى هەرێمى کوردستان و لەگەڵ حکوومەتى ئیتحادى خستەڕوو.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.