یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی به فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری ئیسپانی لویس ئێنریكی ڕاگه‌یاند.
یانه فڕه‌نسییه‌كه ئاشكرای كرد كه گرێبه‌ستێكی دوو ساڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئێنریكی تا هاوینی 2025 ئیمزا كردووه.
به‌مه‌ش ئێنریكی ته‌مه‌ن 53 ساڵ بۆ وه‌رزی داهاتوو له شوێنی كریستۆف گالتێ، راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌كات له خولی فڕه‌نسا و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
گالتێ كه بۆ ماوه‌ی ته‌نیا وه‌رزێك راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی كرد، وه‌رزی رابردوو ناسناوی خولی فڕه‌نسا و جامی سوپه‌ری فڕه‌نسای بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه ئامانجی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌یه له قۆناغی 16 له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی بایرن میونشن كرایه ده‌ره‌وه دوای ئه‌وه‌ی له یاریی چووندا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر و له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش به 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام دۆڕا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.